ڕوسیا : چارەسەری شێرپەنجە بە ڤاکسین لە ماوەیکی نزیکدا دەست پێدەکات

 


میدیاکانی ڕوسیا ڕایانگەیاند کە زانایانی ڕوسی ئامادەن شەش هەفتەی تر بە ڤاکسینی  mRNAی ڕوسی دەست بە چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە بكەن.

 

ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی روسیا بڵاویکردەوە، زانایانی ڕوسیا ئامادەن لە ماوەی شەش هەفتەی داهاتودا دەست بە چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی شێرپەنجە بکەن بە ڤاکسینی ڕوسی.

 

ئاماژەی بەوقەشکردوە کە تیمی توێژینەوەکە پێشتر کۆمەڵێک نەخۆشیان هەڵبژاردوە و داتای بۆماوەیی تاکەکەسی خۆیان دیاریکردوە.


ڕوونیشی کردەوە، چارەسەری تاقیکارییەکە بۆ توشبووانی شێرپەنجەی پێست (میلانۆما) بە بەکارهێنانی ڤاکسینێک کە لە سەنتەری گامالیا پەرەی پێدراوە لەسەر بنەمای دژە جەستەی داهێنەرانە دەدرێت. ڤاکسینەکە تایبەتمەندە، واتە تایبەتە بە هەر نەخۆشێک.


ئاماژەی بەوەشکرد، زیرەکی دەستکرد ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پرۆسەکەدا،وەکو شیکردنەوەی نیشاندەری وەرەم و دروستکردنی "نەخشەڕێگا" بۆ دەرمانی داهاتو.


پەیامێک جێبهێڵە

پۆستی نوێتر پۆستی کۆنتر

نموذج الاتصال