وتارێکی مێژوویی بەرانبەر کورسییە بەتاڵەکان!

 

دوێنێ، ناتانیاهۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی مێژوویی دا. هەرچەند هەوڵێکی زۆر درا و, پارە و (سپۆنسەر)ێکی زۆر خەرج کرا بۆ پشتگیریی میدیایی و پەخشکردنی دیمەنەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر لە شوێنە گشتییەکانی نیویۆرک و، تەنانەت پەخشکردنی وتارەکە لە کۆڵانە ڕووخاوەکانی غەززە، هاوشێوەی ئەوەی هیـــ..ــتلــ.ـەر دەی کرد.
لە ئەنجامدا، وتارەکە ئەوەندە مێژوویی بوو کە لە هیچ وتارێکی تر نەدەچوو؛ جیاواز لە هەموو جارێک، تەنیا کورسییە چۆڵەکان و دیوارە ساردوسڕەکانی هۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بە (تەرکیز)ەوە گوێیان لە ناتانیاهۆ دەگرت، لە دیمەنێکدا کە پەراوێزکەوتنێکی مێژوویی کیانی داگیرکەریی دەر دەخست.
کێ چاوەڕێی دەکرد کە شەپۆلەکانی تۆفان تا کەناراوەکانی نیویۆرک بڕوات و، ملیارەها دۆلار و کار و ماندووبوونی ٧٥ ساڵەی کیانی داگیرکەر بدات بە هەوادا و، بە جارێک هەموو جیهان بەخەبەر بهێنێتەوە؟

پەیامێک جێبهێڵە

پۆستی نوێتر پۆستی کۆنتر

نموذج الاتصال