ڕۆژنامه‌ى مارکا-ى ئیسپانیا ده‌رباره‌ى شكسته گه‌وره‌كه‌ى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له دێربى مه‌درید 2-5 به‌رامبه‌ر به یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگاى میترۆپۆلیتانۆ و له هه‌فته‌ى 7ى لالیگا-ى ئیسپانیا-دا، له لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌مى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ى ئه‌یلولى 2025دا نووسیویه‌تى: پێنج گۆڵى مێژوویی.. ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دێربی شکستی بە ڕیاڵ مەدرید هێنا.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ى هه‌واڵه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: باشترین پێكهاته‌ى ئەتلەتیکۆ مه‌درید بە ئاست و به ئه‌نجام و له خولى ئه‌م وه‌رزه‌دا ئەنجامدا ئەتلەتیکۆ مه‌درید لە ڕیاڵ مەدرید باشترە و به بردنه‌وه‌كه‌ى، باشترین ئاستی خۆی دەرخست، دیگۆ سیمیۆنی لە یەکەم دێربی وه‌رزى نوێ‌دا خابی ئەلۆنسۆ سەرسام دەکات.
دواجاریش ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه لە پاش ساڵی 1950ەوە، تیپه سوور و سپی پۆشه‌كان یه‌كه‌مجاره گەورەترین ئەنجام له دێربى مه‌درید بەدەست دەهێنێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌ر سه‌باره‌ت به شكسته‌كه‌ى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید و بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌ى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، ڕۆژنامه‌ى ئاس به مانشێتێكى گه‌وره نووسیویه‌تى: ئەتلەتیکۆ پایتەخت دەهەژێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تى: بوونی ئەو یاریزانە ئینگلیزییە لە پێکهاتەکەدا گەورەترین سوپرایز بوو، کەس گومانی نەبوو له‌وه‌ى كه جود بێلینگهام یاریزانێکی سەرەکی تیپەکە بێت، بەڵام بڕیارێکی زۆر جێی پرسیار بوو، ئاستی یاریزانە ئینگلیزەکەش دوور بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا، ئەگەر ڕۆڵی سەرەکی جود بێلینگهام تێنەگەیشتن، ئەوا جێگرەوەی ئاردا گولەر لەوەش پڕ نهێنیتر بوو، یاریزانه تورکەکە تاکە کەسبوو کە بڕێک وزەی بۆ ئاستە سستەکەی تیپەکە هێنا و کلیلی هەردوو گۆڵەکەش بوو.
